بەهۆی شۆرتی کارەباوە تانکەرێک سووتا

لەسەر رێگای کەلار – پەروێزخان تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی ئاگریگرت و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی گەرمیانەوە توانرا کۆنتڕۆڵبکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی گەرمیان بڵاویکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە بان راسایی ئاگادارکراینەوە و دوای گەیشتنمان بە شوێنی رووداو بۆمان دەرکەوت تانکەرێکی گواستنەوەی نەوتی رەش ئاگریگرتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەیەکی کەمدا توانیمان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکەین، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە.

ئاشکراشیکرد، بەپێی لێکۆڵینەوەکان رووداوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێكخستنەوەی میدیای یەكێتی.. كۆتاییهێنان بە ژەهری میدیای ئاستنزم و بەهەدەردانی دەیان ملیۆن دۆلاری خەڵك

لەچوارچێوەی ئەو گۆڕانكارییانەی لەناو یەكێتیدا “بڕیاریان لێدراوە و بێ دوودڵی جێبەجێدەكرێن”، ڕێكخستنەوەی میدیای حزبەكە و هەموو ئەو میدیایانەی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: کەسێک دەستگیرکرا کە بە فێڵ ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی بردبوو

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی پۆلیسی بەختیاری بەهاوکاریی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بەفێڵ ئۆتۆمبێلێکی لە هاوڵاتییەک بردبوو.…
Total
0
Share