بە شەپۆلی سەروو دەنگ چارەسەری شێرپەنجە دەکرێت

بەپێی راپۆرتێکی پزیشکی دەتوانرێت کلیلی کێشەیەک بدۆزرێتەوە کە ماوەیەکی زۆرە جیهان پێوەی دەناڵێنێت، ئەویش چارەسەری نەخۆشییەکانی زەهایمەر و شێرپەنجەیە بە شەپۆلەکانی سەروو دەنگ.

راپۆرتەکە لە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاسكرایکرد، پێگەیەکی ئاڵۆز کە سۆنەر لەگەڵ بڵقی بچووکی گازی بێهێز کە دەرزی لێدەدرێت بۆ ناو خوێن تێکەڵ دەکات، دەبێتە هۆی ئەوەی دەرمانەکان بچنە ناو “بەربەستی خوێن-مێشک”ەوە، کە یەکێکە لە سنوورە قورسەکانی جەستەی مرۆڤ.

فلیمینگ فۆرسبێرگ، مامۆستای تیشک و بەڕێوەبەری فیزیای سۆنەر لە زانکۆی تۆماس جێفرسۆن لە شاری فیلادلفیا دەڵێت، “زۆر شوێنی جۆراوجۆر هەیە کە ئەم جۆرە گەیاندنی دەرمانە یان زیادکردنی دەرمان بە سۆنەر و بڵق دەتوانێت بمانگەیەنێت بە چارەسەر”.

رۆژنامەکە روونیدەکاتەوە، “کاریگەریی دەرمانەکان لە چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجە، زەهایمەر و پارکینسۆن زۆرجار سنووردارە بەهۆی سەختی چوونە ناو شانەکانەوە، جا چ لە مێشکدا بێت یان بەشەکانی تری جەستەی مرۆڤ”.

ئەوە چۆن دەکرێت؟

رێبازە نوێیەکە پشت بە تیشکی سەروو دەنگ دەبەستێت کە دەبێتە هۆی جوڵە و بڵقی بچووک کە دەچێتە ناو خوێنەوە، بۆ ماوەیەکی کاتی بۆشایی ورد دروست دەکات کە دەرکەوتووە ئاسانکاری دەکات بۆ تێپەڕبوونی دەرمانەکان لەناو جەستەی مرۆڤدا.

رێکارەکە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە دەرمانەکە دەدرێت یان دوای ماوەیەکی کەم، بەزۆری بڵقی بچووک دەکرێتە ناو خوێنبەرێک لە کاتێکدا تیشک ئاراستەی شوێنی ئامانج دەکرێت بۆ ماوەی نزیکەی پێنج خولەک.

سەبارەت بە شێرپەنجە، مایکرۆ بۆشایی و تیشکەکە نزیکەی کاتژمێرێک دوای دەستپێکردنی چارەسەری کیمیایی دەدرێت، بەجۆرێک دەرمانەکە لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریدا بە چڕییەکی زۆر لە خوێندا بێت.

لە کاتێکدا کە مایکرۆبڵقەکان لە خوێندا دەڕژێن، دڕانی شانەکان تەنها لەو بەشەی جەستەدا روودەدات کە بەر شەپۆلەکە کەوتووە و کاریگەرییەکەی “کاتییە”، لانیکەم بۆ ماوەی یەک کاتژمێر دەخایەنێت و مایکرۆبڵقەکان تەنها بۆ ماوەیەک لە خوێندا دەمێننەوە کە پێنج خوولەک دەبێت.

توێژەران دەڵێن، قەبارەی بچووکی بڵقەکان بەو مانایەیە کە مەترسیی دروستبوونی گیرانی مەترسیدار لە خوێنبەرەکاندا دروست ناکەن.

یەکێکی دیکە لە بەکارهێنانە ئەگەرییەکانی رێبازی نوێی شەپۆلە سەروو دەنگییەکان لە چارەسەری جینیدایە.

لە ئێستادا “چارەسەرە جینییەکان” پشت بە ڤایرۆسە جیاکراوەکان دەبەستن بۆ هەڵگرتن و دانانی ماددە بۆماوەییەکان بۆ ناو خانە ئامانجدارەکان.

بەڵام کەموکوڕییەکانی ئەم رێگایە ئەوەیە، ڤایرۆسەکە “کاردانەوەی بەرگری” دروست دەکات، بۆیە هەر ژەمێکی دووبارەبووەوە بە خێرایی بەهۆی بەرگرییەکانی جەستە لەناودەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشدارییەك لە تەندروستیی گەرمیانەوە: ژمارەكان ئاماژەن بۆ پەرەسەندنێکی مەترسیداری كۆرۆنا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، ئامۆژگاریی خەڵك دەكات خۆیان ڤاكسین بكەن، هۆشداریی ئەوەش دەدات كە زۆرینەی ئەو توشبووانەی داخڵی…
زیاتر ببینە

منداڵێک لە کەرکوک بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە گیانیلەدەستدا

لە گوندێكی دووبز-ی كەركوك، بەهۆی كاریگەرییەكانی خۆڵبارینەوە، مندالێك گیانیلەدەستدا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سەرچاوەیەكی ناوخۆوە گواستیەوە، منداڵێکی…
زیاتر ببینە

وەرگرتنی ڤاکسینی جیاواز.. وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتییەکان قسەی جیاواز دەكەن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە لەڕووی زانستی پزیشکییەوە ڕێگەپێدراوبێت دوو ژەمە ڤاکسینی جیاواز وەربگیرێت، بەڵام بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان دەڵێن،…
Total
0
Share