توركیا.. سەرۆكشارەوانییەك و ژمارەیەك ئەندامی هەدەپە دەستگیركران

ڕۆژنامەیەكی توركی ئاشكرایكردووە، هێزە ئەمنییەكانی توركیا سەرۆكی شارەوانیی بەكیرهانیان لە پارێزگای باتمان دەستیگركردووە، لەگەڵ شەش شەندامی هەدەپە.

ڕۆژنامەی زەمەنی توركی ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی شوبات ئاماژەی بەوەكردووە، هێزە ئەمنییەكانی توركیا لە هەڵمەتێكدا هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی ئەندامان و سەركردەكانی حزبی هەدەپەی كوردی لە باتمان.

لەو هەڵمەتەی هێزە ئەمنییەكاندا، گوڵیستان سونوك، سەرۆكی شارەوانیی بەكیرهان لە پارێزگای باتمان دەستگیركراوە لەگەڵ شەش ئەندام و سەركردەی هەدەپە.

سەرۆكشارەوانییەكەی سەربە هەدەپە و سەرجەم گیراوەكان بۆ بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی باتمان گواستراونەتەوە، تا ئێستاش هۆكاری دەستگیركردنەكەیان ئاشكرا نەكراوە، وەك ڕۆژنامە توركییەكە ئاشكرایكردووە.

بابەتی پێشتر

بەغداد.. بۆمبێك لە سەنتەرێكی مەساجدا تەقێندرایەوە

بابەتی دواتر

سەرۆککۆمار.. پاراستنی ئاسایشی عێراق دەبێتە فاکتەرێکی بەھێزی سەقامگیریی ناوچەکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی ماسی گرانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی ماسی لە بازارەكاندا گرانبووە و یەك كیلۆ ماسی گەیشتووەتە 9 هەزار…
Total
0
Share