پۆلیسی كەركوك كچێكی ڕفێندراوی بەر لە “فرۆشتن”ی ڕزگاركرد

كچێك كە لەلایەن باندێكەوە ڕفێندرابوو بەمەبەستی فرۆشتنی بە باندەكانی لەشفرۆشی، پۆلیسی كەركوك ڕزگاریكرد و ڕفێنەرەكەی دەستگیركرد.
پۆلیسی فریاكەوتنی كەركوك ئەمڕۆ سێشەممە ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی ڕووداوەكەوە بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، ژنەكە لە ماڵێكدا بووە لە نزیك شوقەكانی پەنجا عەلی، دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشتووە كە خانووەكە بۆ بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە بەكاردەهێنرێت، گەمارۆیان داوە و تۆمەتبارێك دەستگیركراوە كە ماددەی هۆشبەری پێبووە.
ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسی فریاكەوتنی كەركوك دەڵێت، كچێكیان ڕزگاركردووە كە لە ماڵەكەدا دەستبەسەركرابوو، بەپێی وتەكانی دوای ڕفاندنی براوەتە ئەو ماڵە بەمەبەستی فرۆشتنی بە باندێك لەپێناو بەكارهێنانی لە كاری (لەشفرۆشی)دا و دواتر پۆلیسی فریاكەوتن ڕادەستی بەشی بازرگانیكردن بە مرۆڤی سەر بە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی كەركوكی كردووە.
وەك پۆلیسی فریاكەوتنی كەركوك ڕایگەیاندووە، وتەكانی كچەكە وەك سكاڵاكار وەرگیراون و دادوەر بڕیاری دەستگیركردنی بۆ ئەندامانی تری باندەكە دەركردووە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادیی شاری سلێمانی بەردەوامە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکان بەردەوامن لە هەڵمەتی چاندنی نەمام و نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادیی شاری سلێمانی…
Total
0
Share