بەغداد.. بۆمبێك لە سەنتەرێكی مەساجدا تەقێندرایەوە

سەرچاوە ئەمنییەكانی بەغداد ڕایانگەیاند، “ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی شوبات، بۆمبێكی دەنگیی لە سەنتەرێكی مەساجكردن لە ناوچەی عەڕەساتی بەغداد تەقێندراوەتەوە.”

ڕوونیشیانكردەوە، بەهۆی تەقینەوەكەوە زیانی مادی بەر سەنتەرەكە كەوتووە، بەڵام تەقینەوەكە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.

تەقاندنەوەی مەساجخانە و مەیفرۆشییەكان لە بەغداد بووەتە دیاردە، شەوی سێشەممە 2ی شبوات، دوو تەقینەوە لە بەغداد ئەنجامدران كە یەكێكیان سەنتەرێكی مەساجكردنی لە ناوچەی كەڕادە كردە ئامانج و زیانی مادی بەر شوێنەكە گەیاند. تەقینەوەی دووەم لەڕێگەی بۆمبەوە ئەنجامدرا و مەیفرۆشییەكی پێكا.

بەر لەوەش بە دوو هەفتە، لە یەك ڕۆژدا سێ فرۆشگەی خواردنەوە كحولییەكان تەقێندراوەتەوە و بەهۆیانەوە كەسێك برینداربوو، سەرباری ئەوەش زیانی زۆر بەر فرۆشگەكان كەوتن.

كۆتایی ساڵی ڕابردووش لە یەك ڕۆژدا پێنج بۆمب بۆ چەند فرۆشگەیەكی خواردنەوە كحولییەكان لە بەغداد دانران و چواریان تەقینەوە، ئەوەش زیانی مادیی زۆری بە فرۆشگەكان گەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەیـ.ـان کـ.ـلدانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە 51هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم

ڕەیـ.ـان کـ.ـلدانی لە 51هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات. ڕەیان کلدانی،…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراق بۆ جامی جیهانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراق بۆ جامی جیهانیی 2026 بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکە:…
Total
0
Share