توركیا كوژرانی دوو ئەفسەری لە هەرێم ڕاگەیاند

تورکیا کوژرانی دوو ئەفسەر و سەربازێکی دیكەی لە خاكی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا دوو ئەفسەر و سەربازێکی دیكەیان کوژراون لە پێکدادانەکانیان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە”.

بەڵام، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە دوێنێ لە ڕاگەیەندراوێكدا كوژرانی 15 سەربازی ڕاگەیاندبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر: وەک جلوبەرگی لەنگە جلی نەشتەرگەری لەبەردەم نەخۆشخانەی رزگاری دەفرۆشرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لەبەردەم نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر جلوبەرگی نەشتەرگەری دەفرۆشرێت و وەزیری تەندروستیش ئاگادارە. عەباس…
Total
0
Share