قائیمقامییەتی سلێمانی: پێنج تۆن سیر و قەیسی خراپبوو دەستیبەسەرداگیرا

لیژنەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی شوبات دەستیان بەسەر زیاتر لە پێنج تۆن قەیسی و سیری ماوەبەسەرچوو و خراپبوودا گرت کە جگە لە بەسەرچوونی شێوازی کۆگاکردنەکەشی نەشیاو و ناتەندروستبوو.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا شوان حەسەن قادر، سەرۆکی لیژنەی سێ لە قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی لەلایەن بنکەی ئاسایشی قەرەتۆغان ئاگادارکراینەوە لە بوونی بڕێکی زۆر لە قەیسی و سیری ماوەبەسەرچوو لە گەنجینەیەکدا بەزوترین کات گەیشتینە گەنجینە”.

سەرۆکی لیژنەی سێی قائیمقامییەت وتی، “بڕی 190 فەردە قەیسییە کە دەکاتە چوار تۆن و 750 کیلۆگرام و سەرجەمیان ماوەکەیان بەسەرچووە و دەبوایە تاوەکو 1ی شوبات بەکاربهێنرایە بەڵام سیانزە ڕۆژ بەسەر بەرواری بەسەرچونەکەیدا تێپەڕیوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دەستمانگرت بەسەر 63 فەردە سیری بەسەرچوودا کە لەمانگی تەموزی ساڵی ڕابردووەوە ماوەکەی بەسەرچووە”.

باسیلەوەکرد کە مادە بەسەرچووەکان لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە لەناودەبرێن و خاوەنەکەشی لەلایەن لیژنەی باڵای قائیمقامییەتەوە بڕیار لەسەر سزادانی دەدرێت و ئەوان سزاکەی دیاریدەکەن.

بابەتی پێشتر

بەرهەمی ئۆپیک لە مانگی ڕابردوودا 180 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە

بابەتی دواتر

بۆ یەک بەرگریکار سێ زەبەلاحەکەی تۆپی پێ بەیەکدا دەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: سودانی داوای داتا و زانیارییەكانی تایبەت بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی كردووە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای داتا و زانیارییەكانی تایبەت بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی كردووە…
Total
0
Share