بۆ یەک بەرگریکار سێ زەبەلاحەکەی تۆپی پێ بەیەکدا دەدەن

سێ یانەی گەورە ململانێ بۆ گواستنەوەی جول کوندی بەرگریکاری ئیشبیلیە دەکەن

زۆرینەی یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپا کێشەیان لە هێڵی بەرگریدا هەیە، چاوەڕواندەکرێت هاوینی 2021 گەورەترین ململانێی دارایی لەنێوانیاندا بەرپاببێت.

ڕۆژنامەی “دەیلی ئێکسپرێس”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کە یانەی مانچستەر یونایتد لە گواستنەوەی دایۆت ئوپامیکانۆی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی لایپزیک بێهیوابووە، چونکە بەڕێوبەرانی بایرن میونشن توانیویانە بە خودی خۆی و لێپرسراوی کارەکانی بگەن و تەنانەت لەگەڵ ئیدارەی یانەکەشی دەستیان بە دانوستاندن کردووە.

بەدەر لەوەی یانەکانی بایرن و ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانت جێرمان بۆ گواستنەوەکانی سێرجیۆ ڕامۆس و داڤید ئالابا ململانێی قورس لەنێوانیاندا دروستدەبێت، سێ یانەی دیکەش، کە پێکهاتوون لە مانچستەر یونایتد، مانچستەر سیتی، بەرشلۆنە لەلایەکی دیکەوە بۆ گواستنەوەی جول کوندی فەرەنسی بەرگریکاری یانەی ئیشبیلیە ململانێی دارایی قورس لەنێوانیاندا بەرپادەبێت.

ئیدارەی شەیتانە سوورەکان “مان یونایتد” کۆتا یانەن کە هاتوونەتە ناو هاوکێشەی جول کوندی و لە دانوستاندنەکانی ئوپامیکانۆ کشاونەتەوە، هەریەک لە سێ یانەی داواکاریش ئامادەن مەرج و خواستەکانی جێبەجێبکەن.

بەپێی زانیاریەکانی ئێکسپرێس، نرخی لاوە 22 ساڵەکەی فەرەنسا لە هاوینی 2021 بە 90 ملیۆن یورۆ دەخەمڵێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوێنگره‌وه‌ ئاماده‌یه‌.. ئیداره‌ی ئارسیناڵ بیر له‌ دوورخستنه‌وه‌ی ئارتێتا ده‌کاته‌وه‌

به‌رپرسانی یانه‌ی ئارسیناڵ به‌هۆی خراپی ئه‌نجامه‌کانه‌وه‌ به‌ ناچارییه‌وه‌ بیریان له‌ دوورخستنه‌وه‌ی مایکڵ ئارتێتا و دابینکردنی ڕاهێنه‌رێکی نوێ کردووه‌ته‌وه‌.…
Total
0
Share