بەرهەمی ئۆپیک لە مانگی ڕابردوودا 180 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە

ڕێکخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت (ئۆپیک)، ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی سوبات ڕایگەیاند کە بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەکە کە ژمارەیان 13 ئەندامن لە مانگی کانونی دووەمدا 180 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە.

لە ڕاپۆرتی مانگانەیدا ڕێکخراوی ئۆپیک ڕایگەیاند، “بەرهەمهێنانی نەوتی ڕێکخراوەکە بەرزبووەتەوە بۆ 25.496 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە مانگی کانونی دووەمدا، بەراورد بە 25.315 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بە زیادبوونی 180 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا”.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، حەوت وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوەکە بەرهەمهێنانی نەوتیان بەرزکردووەتەوە بەپێی ئەم ڕیزبەندییە، (سعودییە کە دیارترینیانە بەبڕی 89 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و بەرهەمی گەیشتە 9.054، هەروەها ڤەنزوێلا بەرهەمهێنانی بە بڕی 72 هەزار بەرمیل.

هەروەها ئێران بەبڕی 62 هەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژێکدا بەرهەمی زایدیکردووە، ئیمارات بەبڕی 36 هەزار بەرمیل نەوت زیادیکردووە، کوەیت بەبڕی 22 هەزار بەرمیل و جەزائیر بە هەشت هەزار بەرمیل و ئەنگۆلا بە بڕی حەوت هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەرهەمهێنانی نەوتی زیادیکردووە.

لە بەرامبەریشدا شەش وڵات بەرهەمهێنانی نەوتیان کەمیکردووە لە مانگی رابردوودا ئەوانیش لیبیا بە بڕی 51 هەزار بەرمیل، نەیجیریا بە 31 هەزار، عێراق بە 13 هەزار بەرمیل غینیا نۆ هەزار بەرمیل، گابۆن بە هەشت هەزار و کۆنگۆ بە نزیکەی دوو هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرهەمهێنانی کەمکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

فەرمانگە فیدراڵییەكانی كوردستان لەنێوان بایكۆت و دابەشكردن و وەرنەگرتنی موچەدا

بابەتی دواتر

قائیمقامییەتی سلێمانی: پێنج تۆن سیر و قەیسی خراپبوو دەستیبەسەرداگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت و زێڕ بەرزبوونەوە

نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بەرمیلێك جۆری برێنت لە 85 دۆلار نزیكبووەتەوە. بەهۆی شەپۆلی بەفربارین و كەشوهەوای…
زیاتر ببینە

پەیامی بۆ مەسرور بارزانیش هەبوو
کاروان گەزنەیی: حكومەت بەمەبەست مووچە دابەشناكات و گەمارۆی سیاسیی سلێمانییە

سەبارەت بە لێدوانەکانی دوێنێی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە ئیمارات، کاروان گەزنەیی…
Total
0
Share