چەند پەرلەمانتارێك سوورن لەسەر پرساندنی سەرۆكی حكومەت

وێڕای ئەوەی لە دانیشتنێكی پەرلەماندا بەشداربوون، ئەندامێكی ئەو گروپە پەرلەمانتارەی داوای پرساندنی سەرۆكایەتیی حكومەتیان كرد، سووربوونی خۆیانی بۆ داواكە دووپات كردەوە.

شایان عەسكەری، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان ئەمڕۆ سێشەممە 6ی تشرینی یەكەم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئێمە سوورین لەسەر پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی، چونكە پرسی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران نایاساییە و نەگەڕاونەتەوە بۆ پەرلەمان”.

ئەو پەرلەمانتارە كە واژووی كردووە بۆ یاداشتی پرساندنەكە ئەوەشی خستەڕوو، “وەڵامەكانی تیمەكەی حكومەت هیچ موقنیع نەبوون بۆ پرسی موچە و چاكسازی، ئەوان دەڵێن چاكسازی بە شەووڕۆژێك ناكرێت، ئەی چۆن گەندەڵی بە شەووڕۆژێك دەكرێت”.

لە 24ی ئەیلول، 23 پەرلەمانتار یاداشتێكیان واژوو كرد بۆ پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی، بەڵام لە 26ی ئەیلول سەرۆكی حكومەتی هەرێم داوای لە پەرلەمان كرد دانیشتنێكی بۆ ڕێكبخرێت و دەچنە پەرلەمان.

ئێستاش دوای بەڕێوەچونی دانیشتنی پەرلەمان و 10 كاتژمێر تاووتوێكردنی چەند پرسێك لەگەڵ سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی، ئەو پەرلەمانتارە نەیشاردەوە هەرچەندە سوورن لەسەر داواكەیان، بەڵام پێیان وانییە پرساندنی سەرۆكایەتیی حكومەت بخرێتە بەرنامەی كاری پەرلەمانەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە 5ی تشرینی یەكەم، پاش کۆتاییهاتنی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، پێشەوا هەورامی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی وتی، “وەڵامەكانی سەرۆکی حکومەت بۆ ئێمە مایەی قبوڵ بوون، ڕاستگۆیانە قسەیكردن بە دڵی ئێمە بوو، پەرلەمانتار هەبووە واژووی كردووە لەسەر پرساندنی سەرۆكی حكومەت ئەمڕۆ وتویەتی هیچم نەما بۆ وتن”.

لای خۆیەوە شایان عەسكەری ڕەتی كردەوە كە ئەو پەرلەمانتارانەی واژوویان لەسەر یاداشتی پرساندنی حكومەت كردووە واژووەكانیان كشاندبێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کارەبا خێراترکردنی سیستمی پێوەری زیرەک ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: هیوادارین کەنەدا دەستهەڵگرێت لە سیاسەتی دووفاقی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر روونکردنەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی موقەدەمێکی پێشمەرگە دەدات

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو ئەفسەرەی هێزەکانی پێشمەرگە دوێنێ یەکشەممە گیانیلەدەستدا، رووداوی هاتوچۆ هۆکارەکەی بووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share