سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لەگەڵ كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا و شاندێكی سەربازیی وڵاتەكە كۆبووەوە

جەلال شێخ ناجی سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری پێشوازی لە یاكۆ بیرێندز كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی سەربازیی یاوەری كرد.

لەدیدارێكدا بارودۆخی گشتی، ھەماھەنگی نێوان ھەردوولا، ڕێكخستنەوە و یەكگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە، ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی تیرۆریستان تاوتوێكران و بیروبۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕكرا.
جەلال شێخ ناجی وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ وڵاتی ھۆڵەندا و ڕاوێژكارە سەربازییەكانیان لە ھەرێمی كوردستان و عێراق كە ھاوكار و ھەماھەنگ بوون و بەردەوامن لە ھاوكاریكردنی ھێزی پێشمەرگە ھیوای خواست پشتیوانییەكانیان زیاتربكەن و ڕۆڵی زیاترببینن لە سەرخستنی ڕێكخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە و بونیادنانی ھێزێكی تۆكمەی كوردستانی.

ھەر لەدیدارەكەدا سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، بەردەوامی ھاوكارییەكانی نێوانیانی بە پێویست زانی بۆ ڕیشەكێشكردنی پاشماوەكانی تیرۆریستان و ھەردوولاش تەئیكدیانكردەوە لە بەردەوامی و فراوانكردنی ھەماھەنگییەكان لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان كردەوە.

بابەتی پێشتر

نەرمین مەعروف: پشكی هەرێم لە یاسای بودجە بەپێی ژمارەی دانیشتووان 14%ە نەك 12.67 %

بابەتی دواتر

بڕیارێكی نوێی لەبارەی منداڵ و خێزانی دەرۆزەكەرەوە دەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share