باڵیۆزخانەی ئەمریكا فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی لە ناوچەی سەوز خستەخوارەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، باڵیۆزخانەی ئه‌مریكا لە بەغداد لە ڕێگەی سیستمی ئاسمانی (C-RAM)ەوە فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانیان خستنه‌خواره‌وه‌.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەمریكا لەناوچەی سەوزی بەغداد (C-RAM) فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان دەپێكێت، پێشئەوەی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا بكاتە ئامانج.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەكان، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێداوه‌ و هێزێكی زۆریش له‌ نزیك باڵیۆزخانه‌كه‌ بڵاوه‌یپێكراوه‌.

لای خۆیەوە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد لە ڕاگەیەندراوێكدا پوچەڵكردنەوەی هێرشەكەی پشتڕاستكردەوە، ڕایگەیاندووە، “سیستمی بەرگریی باڵیۆزخانەكە هەڕەشەیەكی ئاسمانیی لەناوبردووە”، دووپاتیشیكردووەتەوە، بەردەوام دەبن لە گرتنەبەری هەر ڕێوشوێنێكی گونجاو و پێویست بۆ پاراستنی فەرمانبەر و دامەزراوەكانیان.

تائێستا هیچ لایه‌نێك به ‌فه‌رمی به‌رپرسیارێتی خۆی له ‌هێرشەكە ڕانەگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێزەکەی مەنسور بارزانی دەستی بەسەر کێڵگەی نەوتی عەین زالەدا گرتووە و سەرچاوەکانی داهاتی ناڕوونن

بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزەکەی مەنسـ.ـور بـ.ـارزانی دەستی بەسەر کێڵگەی نەوتی عەین زالەدا گرتووە و داهاتەکانی دەچنەوە بۆ خودی مەنـ.ـسور…
Total
0
Share