دادگا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دوو كاربەدەستی هەرێم دەركرد

پێشتر وەك شایەت داواكرابوون

دادگای لێکۆڵینەوەی قۆرەتوو لەگەرمیان، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەڕێوبەری گشتی گومرکی ھەرێم و وتەبێژی دەروازەی پەروێزخان دەرکرد.

ڕادیۆی دەنگ لە گەرمیان ئەمڕۆ سێشەممە 9ی شوبات بڵاویكردەوە، دادگای لێکۆڵینەوەی قۆرەتوو وەکو شایەت داوای ئامادەبوونی لە بەڕێوبەری گشتی گومرکی ھەرێم و وتەبێژی دەروازەی پەروێزخان کرد لەو دۆسیەیەی کە بەڕێوبەری مەرزی پەروێزخان و بەڕێوبەری گومرکی گەرمیانی تێدا تۆمەتبار بوون.

دەشڵێت، “بەڵام ئەو دوو بەرپرسە ئامادەی دادگا نەبوون، بۆیە دادوەر بە مادەی 194ی گومرک ئەمڕۆ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردون”.

لە 19ی كانونی دووەمی ڕابردوو دادگای بەرایی قۆرەتو فەرمانی گرتنی بۆ هەریەك لە عەلی تۆفیق، بەڕێوبەری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و حسێن ئەحمەد، بەڕێوبەری گومرگی گەرمیان دەركرد، هەفتەی ڕابردووش دادوەر هەردوو بەڕێوبەرەكەی راگرت “توقیف کرد” و، پاش پێنج ڕۆژ بە کەفالەت ئازاد کران.

پێشتر تۆڕی میدیایی ئێستا بڵاویكردەوە، دۆسیەكە پەیوەندی بە گەڕاندنەوەی ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی خوار مۆدیلەوە هەیە كە بە بڕیاری وەزارەتی دارایی و بەڕێوبەری گشتی گومرگی هەرێم لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گومرگی گەرمیانەوە ڕەوانەی ئێران كراوەتەوە بەهۆی نەبوونی مەرجە یاساییەكانەوە.

پێشتر دادگا دۆسیەیەكی لەسەر كردووەتەوە و وەك تۆمەتبار داوای بانگێشتكردنی هەردوو بەڕێوبەرەكەی گەرمیانی كردووە، دوای ئامادەنەبوونیشیان بانگێشتەكە لەلایەن دادوەرەوە گۆڕدرا بۆ دەستگیركردن.

بابەتی پێشتر

لە خۆپیشاندانەکانی واستدا خۆپیشاندەرێک کوژراو ژمارەیەکیش برینداربوون

بابەتی دواتر

بۆ ئەوەی كە چویتە تەمەنەوە بتوانیت بڕۆیت لە ئێستاوە دەستپێبكە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎هەڤاڵ ئەبوبەكر: دۆخی سه‌ختی وڵاته‌كه‌مان پێویستی به‌ لێكتێگه‌یشتن و یه‌كڕیزیی هه‌یه‌

پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پشتیوانیی له‌ داوا ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان و داكۆكیی له‌ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و كێشه‌ درێژخایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین…
زیاتر ببینە

 یەك لیتر بەنزینە حكومییەكەی كار نادرێت بە سلێمانی
بڕی غازی پێویستی تایبەت بە هاوڵاتییان ناگاتە سلێمانی و دەدرێتە بازرگانی

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کێشەی غاز ‏پەیوەندیدارە بە نەگەیاندنی بڕەغازی تایبەت بە هاوڵاتییان…
Total
0
Share