بۆ ئەوەی كە چویتە تەمەنەوە بتوانیت بڕۆیت لە ئێستاوە دەستپێبكە

چارەسەركە بەپێ ڕۆیشتنە بە خێرایی

چونە تەمەن هەموو كات مانای توشبوون بە نەخۆشی و قورسی جوڵە و هەڵسوكەوت نادات، بەڵكو لە گەنجێتیدا هەلی ئەوەمان هەیە جەستەیەكی بەهێزمان هەبێت دوای ئەوەی دەچینە تەمەنەوە، ئەمەش لەڕێگەی گۆڕانكارییەكی ئاسان لە شێوازی ژیانی ڕۆژانەدا دەبێت، نهێنییەكەش ئەنجامدانی وەرزشی بەپێ ڕۆیشتنە.

قسەكردن لەسەر گرنگی وەرزشكردن لەسەر تەندروستی نوێ نییە، بەڵام دیاریكردنی ئەو بڕەی پێویستە ئەنجامبدرێت بۆ ئەوەی كاریگەریی ئەرێنی لەسەر جەستە دروستبكات هەندێك نایزانن.

توێژەران لە زانكۆی نۆرس ویسترن-ی ئەمریكی گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی كە ئەنجامدانی وەرزشی بەپێ ڕۆیشتن بەخێرایی بۆ ماوەی یەك كاتژمێر لە هەفتەیەكدا دەتوانێت پارێزگاری لە جەستە بكات لە ڕووی تەندروستی و هێز لەكاتی چوونە تەمەندا.

ئەمەش واتە ڕۆژانە دە خولەك بەپێی ڕۆیشتن بە خێرایی دەشێت دوورتبخاتەوە لە توشبوون بە ئازاری هەوكردنی جومگەكان و ڕەقبوون و ئازاری ئەژنۆ و ماسولكەكان و بنی پێ، بەپێی ئەو توێژینەوەیەی لەلایەن گۆڤاری ئەمریكی تایبەت بە پزیشكی خۆپارێزی بڵاوكراوەتەوە.

توێژینەوەكە چوار ساڵی خایاندووە و لەمیانەیدا توێژەران زانیارییەكانی زیاتر لە 1500 كەسیان شیكردوەتەوە.

توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی 24%ی بەشداربووان كە لە هەفتەكەدا چالاكی بەپێ ڕۆیشتنیان بەپێی بڕی پێویست ئەنجامنەداوە، ئەمڕۆ بەدەست ڕۆیشتنی خاوەوە دەناڵێنن، لەكاتێكدا كۆمەڵێكی دیكەیان كە نزیكەی 23%ە گرفتیان هەبووە لە ئەنجامدانی چالاكییە ئاساییەكانی بەیانیاندا.

پێویستی ئەنجامدانی چالاكییەكە بۆ ماوەی كاتژمێرێك یان دووان لە هەفتەیەكدا تەنها سودەكەی بۆ چارەسەری كێشەی ڕۆیشتن لە چوونە تەمەندا نییە، بەڵكو بەهەمان شێوە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ.

س: DW

بابەتی پێشتر

دادگا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دوو كاربەدەستی هەرێم دەركرد

بابەتی دواتر

حكومەتی عێراق: پشكی هەرێم لە بودجە بەمزوانە یەكلایی دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share