لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە دهۆک پێکدادان لە نێوان زیاتر لە 10 ئۆتۆمبێل روویدا

لە پارێزگای دهۆک بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە پێکدادان لە نێوان زیاتر لە 10 ئۆتۆمبێل روویداوە و زیانێکی زۆر بەر بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە.

لەسەر رێگای نێوان دهۆک-سێمێل، بەرامبەر زانکۆی ئەمریکی لەو پارێزگایە، رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان 13 ئۆتۆمبێل روویداوە و بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لەو رێگایە دروستبووە، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و تەنها کەسێک برینداربووە.

بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان خۆی بە یەکێک لە ستوونەکانی کارەبا لەو شەقامەدا کێشاوە و بەهۆی خزانی ئۆتۆمبێلەکانی ترەوە لەدوای ئەو ئۆتۆمبێلەوە ئەو رووداوە روویداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: کارەساتی هەڵەبجە هەرگیز لە هزر و ئەندێشەی گەلەكەمان دەرناچێت

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا بڵاویکردەوە، کیمیابارانکردنی هەڵەبجە هەرگیز لە هزر و ئەندێشەی گەلەكەمان و بزووتنەوەی…
Total
0
Share