لە خۆپیشاندانەکانی واستدا خۆپیشاندەرێک کوژراو ژمارەیەکیش برینداربوون

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای واست، ئەمڕۆ سێشەممە 9ی شوبات ڕایگەیاند کە بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندەرێک کوژرا و ژمارەیەکیش برینداربوون کە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانیان تێدایە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی واست بڵاویکردەوە، “بەهۆی تەقەی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانەوە کە بەنیازبوون یەکێک لە ئەندامانی هێزەکانی پۆلیس بکوژن خۆپیشاندەرێک کوژرا و یەکێکیش بەسەختی برینداربووە”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “دەیان پۆلیس و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بەهۆی تەقەی بەشێک لە خۆپیشاندەرانەوە برینداربوون، هەروەها ژمارەیەکیش بەهۆی بەکارهێنانی بەرد بەرامبەر هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون”.

ماوەی چەند ڕۆژێکە لە پارێزگای واست خۆپیشاندان دەستیپێکردووەتەوە و داوای گۆرانی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە و چاکسازی لە سیاسەتی حکومەت و چارەسەرکردنی قەیرانی بێکاری دەکەن، خۆپیشاندەران ژمارەیەک فەرمانگەی حکومییان داخستووە.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا دەگەڕێتەوە نێو ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤ

بابەتی دواتر

دادگا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دوو كاربەدەستی هەرێم دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق.. سبەینێ كرایە پشوو

بەبۆنەی رێوڕەسمی عاشووراوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سبەینێ یەكشەممەی كردە پشوو. میدیاكانی عێراق لە زاری ئەمیندارێتیی…
Total
0
Share