پەنتاگۆن هۆكاری مانەوەی هێزەكانیان لە سوریا ئاشكرا دەكات

پەنتاگۆن ئاشكرایكردووە، ئەو هێزە ئەمریكییانەی لە سوریا ماونەتەوە بەرپرس نین لە پارێزگاریكردن لە نەوتی ئەو وڵاتە.

جۆن كێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “فەرمانبەرانی وەزارەتی بەرگری و بەڵێندەرانیان سەرپشك نەكراون بۆ ئەوەی دەستی هاوكاری درێژ بكەن بۆ كۆمپانیا تایبەتەكان بۆ قۆركردنی دەرامەتە نەوتییەكانی سوریا”.

سەبارەت بە ڕۆڵی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا كە ژمارەیان 900 چەكداری دەبێت، ئەو وتەبێژەی بەرگریی ئەمریكا ئەوەی خستوەتەڕوو، “ئەوان لەوێن بۆ پاڵپشتی كردنی چالاكییەكانی دژ بە داعش لە سوریا، ئەوە مەبەستی مانەوەیانە”.

زۆربەی نەوتی سوریا دەكەوێتە ڕۆژهەڵات و باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا كە بەشێكی ناوچەكانی لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەن و هێزەكانی ئەمریكاشی لێ جێگیر كراوە.

لە ساڵی 20149شدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەوكاتی ئەمریكا كە بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی دا لە سوریا ڕایگەیاند، “چەند سەد سەربازێكی ئەمریكی دەمێننەوە لەو شوێنەی نەوتی لێیە”.

بابەتی پێشتر

هێزی چەكداری لە بەغداد و دوو پارێزگای دیكەی عێراق بڵاوكرانەوە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share