تاڵیبان دەستووری سەردەمی پاشایەتی پەسەنددەكات

بزوتنەوەی تاڵیبان دەستووری سەردەمی محەمەد زاهیر شا پەسەنددەکات و كاریپێدەكات، كە مێژووەكەی بۆ ساڵی 1964 دەگەڕێتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، مەولەوی عەبدولحەکیم شەراعی وەزیری دادی حکومەتەكەی تاڵیبان ڕایگەیاندووە، ئەوان پلانیان هەیە لە ماوەیەكی کورتخایەنی داهاتوودا دەستوورێک پێشکەش بکەن.

باسی لەوەشكردووە، “تاوەكو نووسینەوەی دەستوورە نوێكە، ئیمارەتی ئیسلامی دەستووری سەردەمی محەمەد زاهیر شا-ی پێشوو پەسەند دەکات، كە مێژووەكەی بۆ ساڵی 1964 دەگەڕێتەوە”.

بەڵام جەختیكردووەتەوە، هەر شتێک لەنێو دەستوورەكەدا لەگەڵ یاسای شەریعەت و بنەماکانی ئیمارەتی ئیسلامی یەکنەگرێتەوە، لایدەبەن.

نزیکەی 60 ساڵ لەمەوبەر دەستووری وڵات لە ئەفغانستان لەسەر بنەمای پاشایەتی دارێژرابوو، تاڵیبانیش بەنیازە كاریپێبكات، تا ئەو كاتەی دەستوورێكی نوێ دەنووسنەوە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید، شیریف-ی بەناوبانگ كرد

بابەتی دواتر

ڕایەكی پێچەوانەی باو.. كۆرۆنا كاریگەریی لەسەر جگەرەكێشەكان زیاترە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەدی نەژاد: گەورەترین بەرپرسی ئێران بۆ ڕیشەكێشكردنی هەواڵگریی ئیسرائیل، خۆی سیخوڕی ئیسرائیل بوو

سەرۆكی پێشووی ئێران دەڵێت، بەرپرسی ڕوبەڕوبوونەوەی ئیسرائیل لە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، خۆی سیخوری ئیسرائیل بوو. مەحمود ئەحمەدی نەژاد…
Total
0
Share