سعودیە سزای ئەو کەسانە دەدات کە بەبێ مۆڵەت حەج ئەنجامدەدەن

حکومەتی سعودیە راگەیاند، هەر کەسێک بەبێ مۆڵەتی پێشوەختە لە مەککە و هەر شوێنێکی تایبەت بە ئەنجامدانی فەریزەی حەجدا بگیرێت پێبژاردنی بۆ دەکرێت.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا ئەوەی خستەڕوو، ”لە رۆژی 2 تاوەکو 20ی حوزەیرانی 2024 سزای سەرپێچیکاران لە رێسا و رێنماییەکانی حەجی ئەمساڵدا بۆ ئەو کەسانەی بەبێ مۆڵەتی پێشوەختە دەیانەوێت حەج بکەن دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێبژاردنەکە بڕی 10 هەزار ریاڵە کە دەکاتە نزیکەی سێ هەزار دۆلاری ئەمریکی لەگەڵ ناردنەوەی سەرپێچیکاران بۆ وڵاتەکانی خۆیان و رێگریکردنیان لە چوونە ناو وڵاتەوە، هەروەها لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەو سەرپێچیەدا پێبژاردنەکە دەبێت بە 20 هەزار ریاڵ.

پێشتریش ئاژانسی هەواڵی سعودی رایگەیاندبوو، ”هەرکەسێک بەهۆکاری سەرپێچیکردن لە وەرگرتنی مۆڵەتی پێشوەختە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج بگیرێت بۆماوەی شەش مانگ زیندانی دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان نەیتوانی ئاگربەست لە غەززە پەسەند بکات

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەممەدا، بەهۆی ڤیتۆی ئەمریکاوە نەیتوانی بڕیارنامەی ئاگربەست لە غەززە پەسەند بکات.…
Total
0
Share