نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

بەهای نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ نرخێكی تۆماركردووە كە ماوەی 13 مانگە بەو جۆرە نەبووە، خاوی برێنت 61 دۆلاری تێپەڕاندووە.

بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 9ی شوبات، لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بەرامبەرە بە 61 دۆلار و 5 سەنت.

هەروەها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێكساس (ئەمریكا) یەك بەرمیلی بەرامبەرە بە 58 دۆلار و 45 سەنت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای نەوتی خاوی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی، وێرای كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی گەورە بەرهەمێنەوە هیواكان بۆ بازاڕی وزە گەڕاونەتەوە.

ئاژانسەكە ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، ماوەی 13 مانگە، بەهای نەوتی خاو نەگەیشتووەتە ئاستی ئێستای.

بابەتی پێشتر

پەنتاگۆن هۆكاری مانەوەی هێزەكانیان لە سوریا ئاشكرا دەكات

بابەتی دواتر

تەنها لە شارۆچکەیەکدا 120 منداڵ بەشوو دراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاو لەسەر ئاستی جیهان بەرزبووەوە. بەپێی گۆڕانكارییە نوێیەكانی بازاڕی وزە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی…
Total
0
Share