لە ٪19ی جیهادییەکان لە ئەوروپا دەژین

لە 10 ساڵی ڕابردوودا لە وڵاتانی ئەوروپا 91 هێرشی تیرۆرستی لەلایەن 132 جیهادییەوە ڕویداوە و ئێستاش لێکۆڵینەوەیەک سەلماندوویەتی لە ٪19  ی جیهادییەکان لە ئەوروپا دەژین.

سایتی دۆیتچلەندفۆنک، لێکۆڵینەوەیەکی بەریتانی بڵاوکردووەتەوە کە نیشانی دەدات شانە نوستووەکانی جیهادییەکان لە ئەوروپا بەردەوام خەریکی کاری ڕێکخستنن.

لێکۆڵینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ” لە 132 جیهادی کە هێرشیان لە وڵاتانی ئەوروپا لە ماوەی ساڵانی 2012 تا 2020 ئەنجامداوە 25 کەسیان چاوەڕێی وەڵامی پەنابەری بوون.

بەپێی لێکۆڵینەوەکە وەڵامی مافی پەنابەری بە جیهادییەکان لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە بە قورسی هاتووەتەوە و ئەو کەسانە لەژێر چاودێریدا بوون، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نادەن بە دەستەوە کە دادگا بتوانێت لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکات.

پۆلیسی ئەوروپا  لەبارەی بوونی جیهادییەکانەوە ئاماژەی بەوەکردووە، بەشێکی زۆری جیهادییەکان بەبێ بوونی وەڵام لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە دەژین و لە هەرکاتێکدا ئەگەری ئەوەیان هەیە بەشداری لە هێرشێکدا بکەن.

ئیدارەی پۆلیسی تاوانی ئەڵمانیا، لەبارەی بوونی جیهادییەکانەوە ئاشکرایکردووە، سەرەڕای ئەوەی جیهادییەکان لەگەڵ شەپۆلی پەنابەرانی نایاساییدا چونەتە وڵاتەکەوە، لە ساڵی 2012 تا 2020 یش 9 هێرشیان ئەنجامداوە.

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.. عێراق دووەمە لە ژمارەی گیانلەدەستدان

بابەتی دواتر

ڕاپۆرتێک مەترسیی تەقینەوەی دووەم لە بەندەرەکەی بەیروت ئاشکرا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌

ڕۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى ئاشكرایده‌كات، زیاتر له‌ 10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌. ڕۆژنامه‌ى “ده‌یلی…
Total
0
Share