ڕاپۆرتێک مەترسیی تەقینەوەی دووەم لە بەندەرەکەی بەیروت ئاشکرا دەکات

میدیاکانی ئەڵمانیا لە ڕاپۆرتێکدا بەناوی “بۆمبی دووەم لە بەیروت” بوونی مادەی مەترسیدار لە بەندەری مەرفای بەیروت کە تاوەکو ئێستا ماونەتەوە و ئەگەری تەقینەوەیەکی دیکەی هەیە ئاشکرا دەکەن.

تۆڕی NTVی ئەڵمانی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، “کۆمپانیایەکی ئەڵمانی بەناوی کۆمبی لیفت هاوکاری لوبنان دەکات بۆ ڕێگریکردن لە ڕوودانی دووەم تەقینەوەی گەورە لە بەندەری مەرفای بەیروت هاوشێوەی تەقینەوەکەی 4ی ئابی ساڵی ڕابردوو”.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت، “لەکاتی پاککردنەوە و گواستنەوەی ئەو پاشماوە و مادە مەترسیدارانەی لەدوای تەقینەوەکەی مانگی ئابی 2020 لە بەندەری مەرفای بەیروت ڕوویدا، کرێکارەکان 52 کۆنتێنەریان لەو شوێنە دۆزیوەتەوە کە زیاتر لە هەزار تۆن مادەی کیمیایی تێدابووە”.

هیگۆ فیڵدەر هۆڤ، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Combi lift ڕایگەیاند، “ئەوانی ڕاسپێردراون بە پاککردنەوەی پاشماوەکانی تەقینەوەکە بڕێک مادەی کیمیایی مەترسیدارییان لەو بەندەرە دۆزیوەتەوە دەتوانین ناوی بێنین بە (بۆمبی دووەم لە بەیروت) کە پێشتر هاوشێوەیمان نەبینیوە”.

لە بەرواری 4ی ئابی 2020دا لە بەندەری مەرفای بەیروت تەقینەوەیەک ڕویدا و ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتەوە جگە لە زیانە مادییەکان کە بەر بەندەرەکە و دەوروبەری کەوتن.

دوای تەقینەوەکە بەرپرسانی لوبنان لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکەوە ڕایانگەیاند کە 2750 تۆن لە مادەی نیتراتی ئەمۆنیۆم لە بەندەرەکەدا هەبووە و بەشێوەیەکی نازانستی و ڕەچاونەکردنی مەترسییەکانی کۆگاکراون کە ساڵی 2014ەوە هاوردەکراونەتە ئەو بەندەرە و کۆگاکراون.

بابەتی پێشتر

لە ٪19ی جیهادییەکان لە ئەوروپا دەژین

بابەتی دواتر

چوار پەرلەمانتاری عێراق لەبارەی موچەی فەرمانگە فیدراڵییەكانەوە ڕوونكردنەوەیەكیان بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share