سوید كوردەكان دڵنیادەكاتەوە: مەترسی لەسەر مافەكانتان نییە

کوردانی سوید نیگەرانن و ترسیان هەیە لەوەی لە بەرامبەر پشتیوانیكردنی تورکیا لە سوید بۆ ئەندامبوونی ئەو وڵاتە لە ناتۆ، سوید سازش بۆ توركیا بكات، بەڵام وەزیری دەرەوەی سوید جەختدەكاتەوە لەوەی مەترسی لەسەر مافەکانی کورد نییە.

ماوەیەكە سوید و فینلەندا هەوڵەكانیان چڕكردوونەتەوە بۆ بە ئەندامبوون لە هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەنتیك (ناتۆ)، بەمدواییانە یاداشتنامەیەکیان لەگەڵ تورکیا و ناتۆ واژووكردووە و بەوەش توركیا لاری نییە لە ئەندامبوونی فینلەندا و سوید لە ناتۆ. كورد ترسی هەیە لەوەی لە بەرامبەر پشتیوانیكردنی لەلایەن توركیاوە بۆ بوون بە ئەندامی ناتۆ، سوید پشت لە كوردەكان بكات.

ئان لیندە وەزیری دەرەوەی سوید، لە لوتکەی ناتۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا ڕایگەیاند، “ئێمە خۆمان بەدەست ئەردۆغان-ـەوە نەدا. ڕازینابین بە ڕادەستکردنەوەی هیچ کەسێک مەگەر بەڵگەی چالاکیی تیرۆریستی لە دژی هەبێت. هیچ هۆکارێک نییە کە کوردەکان وا بیربکەنەوە مافەکانی مرۆڤ یان مافە دیموکراتییەکانیان لە مەترسیدان”.

هۆكاری نیگەرانیی كوردەكان، ئەوەیە كە وەك دەڵێن، توركیا لە بەرامبەر سێ خاڵدا لاری نییە سوید و فینلەندا ببن بە ئەندامی ناتۆ، كە بریتین لە لابردنی قەدەغەی فرۆشتنی چەک بە تورکیا، توندکردنی ڕێکارەکان دژی پەکەکە و ڕادەستکردنەوەی ئەو کەسانەی کە توركیا بە ئەندامانی پەکەکە و بزوتنەوەكەی فەتحوڵڵا گیولەن ناویاندەبات و نیشتەجێی فینلەندا و سویدن.

بابەتی پێشتر

داهاتی مانگی ڕابردووی عێراق 11.5 ملیار دۆلاربووە

بابەتی دواتر

وادەی واژووكردنی بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share