بەهۆی منداڵبوونییەوە لە بەندیخانە سزای لە سێدارەدانی ژنێکی کورد هەڵوەشایەوە

دوای ئەوەی سێ ساڵ پێش ئێستا ژنێکی کوردی دانیشتووی شاری ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و دووگیان بوو، لەناو زینداندا منداڵی بووە و ئەمە بۆتە هۆی ڕاگرتنی لەسێدارەدانەکەی.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایدەگەیەنن، “بەرپرسانی بەندیخانەی ورمێ، هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لەسێدارە دانیان بە زارا فەرهادی ڕاگەیاندووە، ئەوەش دوای ئەوەی لەناو بەندیخانەدا بووەتە دایک”.

زارا فەرهادی لە ساڵی 2019 دا بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکراوە و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانەکەی دەرکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی هەنگاو، ئێستا لەناو بەندیخانەی ورمێدا 12 ژن ڕاگیراون، کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی پاراستن و زانیاری: بەپێی بنەماکانی مافی مرۆڤ و ئەخلاقی پیشەیی پاراستنی کوردستان ئەرکمانە

ئەژی ئەمین سەرۆکی دەزگای پاراستن و زانیاری/زانیاری ڕایگەیاند، له‌چوارچێوه‌ی به‌رگری لە ئازادییه‌كان و ڕێزگرتن لەبنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سیستمی دەنگدان و جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانی لە هەرێم پەسەندکرد

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق سیستمی دەنگدان و جیاکردنەوە و ژمارەی دەنگەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد.…
Total
0
Share