وەزارەتی کشتوکاڵ: دەبێت سەرجەم سەربڕخانەکان مریشک بە ستیکەر و باڕکۆدەوە بخەنە بازاڕەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی وەزارەتەکەی سەبارەت بە خستنەبازاڕی بەرهەمی سەربڕخانەکانی پەلەوەر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دەبێت لە دوای 21ی ئایارەوە سەرجەم سەربڕخانەکان بە ستیکەر و باڕکۆدی تایبەتەوە بەرهەمەكانیان بخەنە بازاڕەوە.

لە بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵدا هاتووە، “لە پێناو پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆیی سەربڕخانەکانی پەلەوەر لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی خستنەبازاڕی بەرهەمی (مریشک و پارچەکانی فرێش و بەستوو) لە بەرواری 25/4/2021 بەژمارە (2616) سەرجەم سەربڕخانەکان ئاگادارکراونەتەوە بۆ خستنەبازاڕی بەرهەمەکانیان تا بەرواری 21/5/2021”.

وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاریداوە، لەدوای بەرواری 21/5/2021 هەر بەرهەمێکی خۆماڵی بەبێ ستیکەر و بارکۆدی پەسندکراوی وەزارەت لە بازاڕەکاندا بێت، بەساختە هەژمار دەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، “بۆ گرتنەبەری ڕێکاری  یاسایی، وەزارەتی  کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو نوسراوێکی فەرمیی ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە بۆ قەدەغەکردنی بەرهەمی بێ ستیکەر و بارکۆدی پەسندکراو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی: خوێندنگە ئەهلییەكان جمەیان دێت و حكومییەكانیش داخراون

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، چیتر وەكو باوكێك پشتگیری لە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە ناكات، یان ئەوەتا…
زیاتر ببینە

ئەو كچەی بە هاوكاریی خێرخوازان دووجار نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلەی بۆ ئەنجامدرابوو گیانیلەدەستدا

دونیا ئیسماعیل، ئەو كچەی بە هاوكاریی خێرخوازان دووجار نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلەی بۆ ئەنجامدرابوو گیانیلەدەستدا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا…
Total
0
Share