ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم: سەدان داواکراومان ڕادەستی بەغداد کردووەتەوە

دادگاکانی هەرێمی کوردستان سەدان داواکراویان ڕادەستی بەغداد کردووەتەوە، ئەنجومەنی باڵای دادوەرییش دەڵێت، “هەماهەنگییەکانمان لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەریی فیدراڵی لەئاستێکی باڵادایە”.

ئیبراهیم ئیسماعیل خۆشناو، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر بە ڕۆژنامەی سەباحی نیمچەفەرمیی ڕاگەیاندوە، لەماوەی ڕابردوودا ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان سەدان داواکراوی ڕادەستی دادگای فیدراڵی کردووەتەوە، کە لە هەولێر ماونەتەوە.

ڕۆژنامەکە لەزاری ئەو بەرپرسە دادوەرییەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، هەماهەنگی و هاوکارییەکی تەواو لە ئاستێکی باڵادا لەنێوان ئەنجومەنەكانی دادوەریی هەرێمی کوردستان و فیدراڵدا هەیە، بۆ ڕادەستکردن و گۆڕینەوەی داواکراوان.

“ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە حکومەتی عێراق یاسا دادوەرییە فیدراڵییەکان پەیڕەو دەکات، هەروەها لەئاستێکی باڵادا هەماهەنگییەکی تەواو لەنێوان هەردوولا هەیە لە ئاڵوگۆڕکردن و ڕادەستکردنی داواکراوان و ڕاهێنانەکان لەلایەن شارەزایانەوە”، سەرۆکی داداگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر وادەڵێت.

جەختیشیکردووەتەوە، “لیژنەی هاوبەش لەنێوان ئەنجومەنەكانی دادوەریی عێراق و هەرێمی کوردستان پێکهاتووە بۆ ئاسانکاریکردن لە ڕێکارەکانی فەرمانی دەستگیرکردنی تاوانباران لە هەردوولا و ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەکان و ڕەوانەکردنیان بۆ دادگاکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: لەم كابینەیەدا ئازادییەكان بەرتەسككرانەوە

لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەم ساڵانەی دواییدا رێڕەوی دەسەڵاتدارێتی بەئاقارێكی نادروستدا ئاڕاستەكرا و…
زیاتر ببینە

چاكسازی لە هاتوچۆی سلێمانییەوە.. سەردانیكردنی ژوورەكان لەكاتی مامەڵەدا كەمدەكاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی ژمارەیەك بڕیاری چاكسازیی بۆ بۆ ئاسانکاریی هاوڵاتییان لە تەواوکردنی مامەڵەکانیاندا دەركرد و سەردانیكردنی ژوورەكان لەكاتی مامەڵەدا…
Total
0
Share