سلێمانی.. دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە کەسێکیان بێهۆشکردووە و ئۆتۆمبێلەکەیان دزیوە

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە 6ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە داوایان لە کەسێک کردووە خواردنیان بۆ ببات بەڵام دواتر کەسەکەیان بێهۆشکردووە ئۆتۆمبێلەکەیان دزیوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد کە، “پاش ئەوەی کەسێک سکاڵای تۆمار کرد لەسەر دوو تۆمەتبار کە داوای گەیاندنی مادەیەکی خۆراکییان لێ کردووە کە بەشێوەی (دیلیڤەری) بۆیان بگەیەنێتە ناحیەی تاسڵوجە، بەڵام تۆمەتبارەکان ھێرشدەکەنە سەری و بەمادەیەک بێھۆشی دەکەن و ئۆتۆمبێلەکەی دەبەن”.

پۆلیسی سێمانی ئاشکرای کردووە، دوو تۆمەتبارەکە بە ناوەکانی (د، ع، ح) و (ش، أ، ع) بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، توانرا تۆمەتبارەکان بدۆزرێنەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگرون بەھاوکاری ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیربکرێن و ئۆتۆمبێلەکەش بدۆزرێتەوە، دوای ڕێکارەکان ڕادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی عێراق: مەزادی دراو دەروازەیەک بووە بۆ بڵاوبوونەوەی گەندەڵی

بابەتی دواتر

زێدان زۆر بێزارە.. پێنج هۆکار ڕاهێنەرەکەیان بەم دۆخە گەیاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share