گردبوونەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان لە مۆنیومێنتی دێبنە بەردەوامە

ناڕەزایی كەسوكاری ئەنفالكراوان لە گەرمیان بەردەوامە و بەشێكیان لەسەر مەزاری قوربانییەكانیان بەربانگیان كردەوە.

ئەمڕۆ هەینی لە ساڵیادی كارەساتی ئەنفال-ـدا، کەسوکاری ئەنفالکراوان و چالاکوانان لە دەروازەی مۆنیومێنتی ئەنفالکراوان لە ناحیەی رزگاری لە گەرمیان گردبوونەوە و رێگەیان نەدا بەرپرسانی حکومی سەردانی مۆنیومێنتەكە بكەن.

کەسوکاری ئەنفالکراوان ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر بە جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیان و هەوڵنەدان بۆ باشكردنی ژیانیان و گەڕاندنەوەی روفاتی كەسوكاریان.

وێنەكە دیمەنی بەربانگكردنەوەی ئەم ئێوارەیەی بەشێك لە کەسوکاری ئەنفالکراوان و چالاکوانانە، كە تا ئێوارە لە مۆنیومێنتی دێبنە لە ناحیەی رزگاری ماونەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ئەگەر گۆڕان دەنگبدات بە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان لادانە لە ڕێبازی بزوتنەوەكە”

پەرلەمانتارێكی پێشووی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دواخستنی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان هیچ بیانوویەك هەڵناگرێت و جەختیشدەكاتەوە، “ئەگەر…
Total
0
Share