زێدان زۆر بێزارە.. پێنج هۆکار ڕاهێنەرەکەیان بەم دۆخە گەیاندووە

زێدان لەبەر چەند هۆکارێک لە ڕیاڵ مەدرید بێزاربووە

یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی خراپی ئەنجامەکانەوە دەناڵێنێت، سەرچاوەکان ئاماژە بە دوورخستنەوەی زینەدین زێدان دەکەن و ئەوەش ڕاهێنەرەکەی بەتەواوی بێزارکردووە.

لە کۆتا پڕیس کۆنفرانسدا ڕاهێنەرەکە توڕەیی و بێزاری بەرانبەر بە ڕۆژنامەنوسانی ئیسپانیا نیشاندا و بە ئاشکرا ڕایگەیاند، کە بێزارە و چەندین هۆکاری بۆ توڕەیی و بێزارییەکەی ڕوونکردەوە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کە چەند هۆکارێک لە پشت بێزاری ڕاهێنەرەکەوەیە، بەم شێوەیە پۆلینی کردوون.

ڕەخنە بەردەوامەکان: چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لە دوای یەکێک لە دۆڕاندنەکان پرسیاری لەبارەی داهاتوویەتی لێکرا، ئەویش بە توڕەییەوە ڕایگەیاند، ” چی بکەم، دەستبەرداری ئەم وەرزە ببین”.

ئەوەش تاکە ڕەخنە نەبووە، بەڵکو خاڤێر تیباسی سەرۆکی ڕایەڵەی یانەکانی لالیگا و میدیاکان دوای دۆڕاندن بەرانبەر ئوساسۆنا ڕەخنەبارانیان کردووە، ڕاهێنەرەکە هەستدەکات لەلایەن ئیدارەی ڕیاڵەوە پارێزگاری لێناکرێت.

پاڵپشتی ناکرێت: ئیمیلۆ بوتراگینۆی بەرپرسی پەیوەندیەکانی ڕیاڵ و فلۆرنتینۆ پێرێز و ئەنخێل سانجێز، سەرۆک و بەڕێوبەری گشتی ڕیاڵ وەڵامی ڕەخنەکان نادەنەوە، بەشێوەیەکی تر خۆیان لە ڕەخنەکان دەدزنەوە  و زێدانیان بە تەنها بەرانبەر ڕەخنەگران بەجێهێشتووە.

سەرباری ئەوەی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا وێنای ڕائول گۆنزالێسی ئەفسانەی یانە و ڕاهێنەری تیپی دووەمی ڕیاڵ لە میدیاکانەوە نەخشێنراوە، بەم هۆیەوە زێدان هەستدەکات پاڵپشتی ئیدارەی یانەی لەدەستداوە.

گواستنەوەکان: لە ساڵی 1980وە ڕووینەداوە ڕیاڵ مەدرید لە سێ وادەی گواستنەوەدا یاریزان نەکڕێت.

بەدەر لە دۆخی دارایی یانەکانی ئەوروپا، زێدان چەندین یاریزانی لەدەستداوە و لە جێگەیان هیچ یاریزانێکی گەورە و کاریگەری بۆ دابیننەکراوە.

نوێنەکردنەوەی بۆندی ڕامۆس: نەبوونی ڕامۆس بە جەستە و لە ڕووی دەروونیەوە بارگرانییە بۆ پێکهاتەی ڕیاڵ، ئەوەش بە داتا دەرکەوتووە لەهەر یارییەکدا ئەم بەرگریکارە بەشدارنەبووە.

نوێنەکردنەوەی بۆندەکەی گەورەترین کێشەی بۆ زێدان و پێکهاتەی مێرەنگی دروستکردووە.

کێشەی ئۆدیگارد و براهیم دیاز: زێدان سوورە لەسەر پشتبەستن بە جەنگاوەرە کۆنەکان، فرۆشتنی براهیم دیاز و لوکا یوڤیچ دەخرێتە ئەستۆی.

لە ئێستادا ئەم دوو یاریزانە لە میلان و ئینتراخت فرانکفۆرت باشترین ئاست پێشکەشدەکەن، بەم هۆیەوە چەند جارێک لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی ئیدارەی مێرەنگیەوە ڕەخنەی لێگیراوە.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە کەسێکیان بێهۆشکردووە و ئۆتۆمبێلەکەیان دزیوە

بابەتی دواتر

میلان دەستبەرداری مۆرکە لاتینیەکەی بووە و بووەتە یانەیەکی ئەوروپی تەواو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share