وەزیری دارایی عێراق: مەزادی دراو دەروازەیەک بووە بۆ بڵاوبوونەوەی گەندەڵی

عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، کڕین و فرۆشتنی دراو لەلایەن بانکی ناوەندییەوە لەپێشوودا بەشێک بوو لە بڵاوبوونەوەی گەندەڵی بەشێکیش لە بە بەرپرسان لەو بابەتەدا تێوەگلاون.

وەزیری دارایی عێراق لە چاوپێکوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، “بەڵگەی پێویستمان لەبەردەستدایە کە بانکی ناوەندی لە پێشوودا بەشێکی گەورەی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی بووە و کوتلەی سیاسی گەورەش هەیە لەو گەندەڵییانە تێوەگلاوە”.

سەبارەت بە ئاشکراکردنی ناوی ئەو لایەنە سیاسی و کەسانەی کە تێوەگلاون وتی، پارێزبەندی پێویست و تەنانەت ڕێکاری یاسایی پێویست بۆ پارێزگاری نییە تاوەکو ناوەکان ئاشکرابکەم”.

عەلاوی ڕاشیگەیاند، “من لەلایەن هیچ لایەنێکی سیاسییەوە کاندید نەکراوم بۆ ئەو پۆستەی ئێستام بەڵکو مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران سەرەتا پۆستی وەزارەتی نەوتی بۆ پێشنیارکردم بەڵام دواتر گۆڕی بۆ وەزیری دارایی”.

ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، “دەستوری عێراقی هێزێکی گەورەی داوە بە دەزگای یاسادانا کە پەرلەمانە لەبەرامبەر دەسەڵاتی جێبەجێکردن کە ئەمەش جۆرێک لە ناهاوسەنگیی لەنێوان دەسەڵاتەکاندا دروستکردووە”.

باسیلەوەشکرد، “هیچ گۆرانکارییەک لە دەرەوەی عێراق ناتوانێت گۆرانکاری دروست لە عێراقدا ئەنجامبدات و پێویستە لە ناوخۆی وڵاتدا گۆڕانکاری بکرێت، هەروەها چاکسازی و پەیڕەوی دیموکراتی باشترین بەدیلن بۆ عێراق”.

بابەتی پێشتر

پوتین چى لە ڕکابەرەکەى کردووە لە زیندان؟

بابەتی دواتر

سلێمانی.. دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە کەسێکیان بێهۆشکردووە و ئۆتۆمبێلەکەیان دزیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share