هونەرمەند تارا ڕەسوڵ خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید کاندیدکرد

هونەرمەند تارا ڕەسوڵ ڕایدەگەیەنێت، کاندیدی ژمارە 14ـی هەرێمەکانم بۆ ئەم خولەی هەڵبژاردن لە وڵاتی سوید بۆ ساڵی 2026.

هونەرمەند تارا ڕەسوڵ لە هەژماری فەیسبووکی خۆی ڕایگەیاندووە، وەک چۆن لە ڕابردوودا بە شانازییەوە ئەوەندەی توانیبێتم خزمەتی وڵاتی سوید و هاووڵاتییانی خۆشەویست و پارتی سۆسیال دیموکراتم کردووە، بەڵێن دەدەم لە ئێستا و داهاتوودا، بە هەمان گڕوتینی جاران بەردەوامبم لە خزمەتکردن بەبێ جیاوازیی بیروبۆچوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەرچوون و دەرنەچوون من ناوەستێنێت لە خزمەتکردن، ئەوەی گرنگە بەلامەوە، ئەو متمانە بەهێزەیە کە حزبەکەم واتا (پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید) پێمی هەیە. پشت بە خودا، دەسەڵات و حکومەتی سوید بۆ چوار ساڵی داهاتوو دەکەوێتە دەست خۆمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕان ده‌سته‌یه‌كى حه‌وت كه‌سیی بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌ستنیشانكرد

بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دواى ئه‌نجامدانى زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌، دواجار ده‌سته‌یه‌كى حه‌وت كه‌سیی ده‌ستنیشانكرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ بەشێوەیەكی كاتی. جڤاتى نیشتمانیی…
Total
0
Share