راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی جلوبەرگی خوێندکاران

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ ساڵی داهاتوو بەنیازن گۆڕانکاری لە دیزاین و رەنگی جلوبەرگی منداڵانی باخچە و خوێندکاراندا بکەن.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دیوانی وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری بەخێوکارانی خوێندکاران و بازرگانانی جلوبەرگی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی دەکاتەوە، کە بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 گۆڕانکاری لە دیزاین و رەنگی جلوبەرگی منداڵانی باخچە و خوێندکاراندا دەکرێت، وەک ئەوەی لە یاسا و رێنماییەکان هەیە.

دەشڵێت، “لامان پەسەند بوو، کە هەر بەڕێزێک لەو بوارە کاردەکات، زیان نەکات و لەئێستاوە ئاگادار بن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ناونیشانی “ئازادی یان مردن”.. سەرجەم زیندانیانی بادینان مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند

زیندانیانی بادینان لە چاکسازیی گەورانی هەولێر، لە نامەیەکدا مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاندووە، مانگرتنەکەیان پەیوەستە بە داواکارییان بۆ پێدانی…
Total
0
Share