گرنگترین سوودەکانی ماکیاژکردن

بیرتکردووەتەوە بۆچی ژنان ماکیاژ بەکاردەهێنن؟ ماکیاژ بەشێوەی ڕۆژانە ژمارەیەک سوودی هەیە، ماکیاژ یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی شێوەی ڕوخساری ژنان و کچان، سەرەڕای ئەوانە ژمارەیەک سوودی دیکەی هەیە کە زانینیان گرنگە.

متمانە بەخۆبوون زیاتردەکات

یەکێک لە دیارترین پاڵنەرەکانی بەکارهێنانی ماکیاژ زیادبوونی متمانەبەخۆبوونە، ماکیاژ وا لە ژنان دەکات هەست بە متمانە بەخۆبوونێکی زیاتریان هەبێت.

پارێزگاری لە پێست دەکات

ماکیاژ دەبێتە پارێزەرێکی پێستی ڕووخسار لە کاریگەرییە خراپەکانی کەشوهەوا و خۆڵبارین، ماکیاژ وەک پەردەیەکی ڕاگر دەبێت لەنێوان پێست و ئەو زیانانەی بەهۆی کەشوهەوای خراپ و ژینگەی پیسەوە ڕووبەڕووی پێست دەبنەوە، ڕەنگە نەتوانێت پارێزگارییەکی تەواو لە پێست بکات بەڵام لانیکەم زیانەکانی کەمدەکاتەوە.

یارمەتیی ڕێکخستنی ڕووخسار دەدات

هەموو ژنێک دەیەوێت بە باشترین شێواز دەربکەوێت، ئەمەش یەکێکە لە پاڵنەرەکان و سوودەکانی بەکارهێنانی ماکیاژ لەلایەن خانمانەوە، خانمان بە ماکیاژ ڕوخساریان ڕێکخراوتر و سەرنجڕاکێشتر دەردەکەوێت.

باشکردنی میزاجی خانمان

ماکیاژکردن یەکێکە لە هۆکارەکانی باشکردنی دۆخی دەروونی خانمان، لەکاتی بەکارهێنانی ماکیاژدا ژنان هەست بە ئارامی زیاتر دەکەن.

یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی ڕووخسار بە ڕێکوپێکی

خانمان دوای ئەوەی ماکیاژ دەکەن ناچارن لە کۆتایی ڕۆژەکەدا بەقوڵی و ڕێکوپێیکی ڕووخساریان پاکبکەنەوە، ئەو پاککەرەوانەی بەکاردەهێنرێن بۆ لابردنی ماکیاژ خۆشبەختانە پارێزگاریی لە تەندروستیی ڕووخسار دەکەن، ناچاربوون بە پاککردنەوەی ڕۆژانەی ڕووخسار بەڕێکوپێکی و بە پاکژکەرەوە تایبەتەکان پارێزگاری لە تەندروستیی پێست دەکات.

بابەتی پێشتر

دادگا لەبارەی پێنج زیندانیكراوەكەی شیلادزێ بڕیاریدا

بابەتی دواتر

مباپێ و ڕیاڵ مەدرید گەیشتوون بە ڕێککەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share