بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی دەزگای میدیایی كوردساتی كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی دەزگای میدیایی كوردساتی كرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە یاوەریی هەڤاڵی تێكۆشەر كاك دلێر سەید مەجید سەردانی دەزگای میدیایی كوردساتی كرد و لەلایەن دێرین لەتیف رەشید، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای میدیایی كوردسات و كارمەندانی دەزگاكە پێشوازی لێكرا.

لەو سەردانەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دوای بەسەركردنەوەی بەشەكانی دەزگاكە لە كۆبوونەوەیەكدا وێڕای دەربڕینی دەستخۆشی و پێزانین ستایشی رۆڵ و ماندوبوونی میدیاكارانی دەزگای میدیایی كوردساتی كرد كە دڵسۆزانە و پابەند بە بنەماكانی راگەیاندن ئەركەكانیان راپەڕاندووە و خۆشحاڵی خۆیشی دەربڕی بۆ ئەو پێشكەوتنانەی بەدەستهاتوون و توانیویانە ببنە جێی متمانەی هەموولایەك و بۆ هەر پێشكەوتن و داهێنانی زیاتر وەك هەمیشە پشتیوانی تەواوی بۆ دەربڕین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم راگەیاند

وەزیری وزەی توركیا رایدەگەیەنێت، تاوەكو ئێستا توركیا هیچ نووسراو و پشتڕاستكردنەوەیەكی لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت. ئاڵپ ئەرسڵان بەیرەقدار،…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیچ کەسێک لە سلێمانییەوە ئەو چەکانەی نەدزیوە و سەرۆک ترەمپیش لە خۆیەوە ئەو قسانە ناکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی دیدارێک لەگەڵ پیێرس مۆرگان، وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا…
Total
0
Share