فراكسیۆنەكەی سەدر: كوردستان دەبێتەهۆی دواكەوتنی بودجە

ئەندامێكی فراكسیۆنەكەی موقتەدا سەدر دەڵێت، “تا ئێستا هەرێمی كوردستان داهاتی خۆی ئاشكرانەكردووە و ئەوەش پەسەندكردنی بودجە دوادەخات.”

بەدر زیادی، ئەندامی فراكسیۆنی سائیروون لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “ناكۆكیی گەورە لەنێوان كورد لیژنەی دارایی و لایەنە سیاسییەكاندا هەیە لەبارەی بودجەوە، بۆیە پێویستی بە ڕێككەوتنی سیاسی و كاتی زیاترە بۆ پەسەنجكردنی.”

وتوشیەتی، “هەرێمی كوردستان هێشتا داهاتی نانەوتیی خۆی بۆ بەغداد ئاشكرانەكردووە، تا ئێستاش ڕێككەوتن لەنێوان هەردوولا لەبارەی بودجەوە نییە، بۆیە پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە چەند ڕۆژێكی تریش دوادەكەوێت.”

زیادی لێدوانی بۆ میدیای فەرمیی حكومەت داوە و ئاشكرایكردووە، “موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دەستەبەركراوە و دواناكەوێت، تەنانەت ئەگەر پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەش دوابكەوێت، موچە مەترسی لەسەر نییە و لەكاتی خۆیدا دەدرێت، چونكە پارەی پێویست لەبەردەستدایە.”

بابەتی پێشتر

ئێستا بڕگە پەسەندكراوەكانی پرۆژەیاسای بودجە ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share