گەشتە ئاسمانییەکانی بەغداد و بەیروت دەستپێدەکەنەوە

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ بەیروتی پایتەختی لوبنان دەستپێدەکەنەوە.

رەزاق محێبس، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، رایگەیاند، “هێڵی ئاسمانیی عێراقی لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دوای رێککەوتنی ئاگربەست گەشتەکانی لەگەڵ بەیروتی پایتەختی لوبنان دەستپێدەکاتەوە”.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق پێشتر راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بەیروت و گەڕانەوەی راگەیاندبوو، ئەوەش بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنیی لوبنانەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: بارەگای فەرماندەیی فیرقەی غەززە كۆنترۆڵكرا

سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، بارەگای فەرماندەیی فیرقەی غەززە كۆنترۆڵكرا و سەرجەم چەكدارانی بارەگاكەش كوژراون. هاوكات وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل بڵاویكردووەتەوە…
Total
0
Share