كاروان یاروەیس: پێویستە تەمەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق درێژبكرێتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەر لە دەستپێكی پشووی وەرزی یاسادانان درێژبكاتەوە.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی راگەیاند، پێوییستە ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێكی تایبەت بە درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامبدات، بەر لە دەستپێكی پشووی وەرزی یاسادانان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق”.

وتیشی، 7ی كانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو، تەمەنی یاسایی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكانی عێراق كۆتایی دێت و ئەنجومەنی نوێنەران سێ رۆژ دوای ئەوەی پشووی وەرزی یاسادانانی كۆتایی پێدێت، بۆیە پێویستە پێش پشووی وەرزی یاسادانان تەمەنی كۆمسیۆنەكە درێژبكرێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە پێیووایە، “ئەگەر تەمەنی كۆمسیۆن درێژنەكرێتەوە، ئەوا دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، كاتی لەبەردەست نامێنێت بۆ ئامادەكارییەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی بۆ فوئاد حسێن: 8 ساڵە جێگری سەرۆکوەزیرانیت کێشەی مووچەت چارەسەر نەکردووە بەڵکو خراپترت کردووە

لەتیف نێروەیی رایدەگەیەنێت، فوئاد حسێن هەشت ساڵە جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراقە، نەک هەر کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانت پێ…
Total
0
Share