ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 52 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، كەسێكیش بە هەمان هۆكار مردووە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا، ئەمڕۆ هەینی 5ی شوبات ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 52 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 30 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا یەك توشبووی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گیانی لەدەستداوە، كە لە پارێزگای دهۆك بووە”.

ژمارەی ئەو كەسانەشی لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 468 كەس.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق: لەگەڵ توركیا ڕێككەوتنمان نیە بۆ ئەنجامدانی چالاكیی سەربازی

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، عێراق هیچ رێككەوتنێکی لەگەڵ توركیا نیە، کە ڕێگە بە چالاکی سەربازیی ئەو وڵاتە…
Total
0
Share