سنە وەک شاری داهێنەری مۆسیقا

ئەگەرچی مێژووی هونەر و مۆسیقا لە شاری سنە مێژوویەکی کۆنە و دەیان هونەرمەند و گۆرانیبێژ و فەرهەنگ دۆست لە شارەکەدا نەماون یان کۆچی دواییان کردووە، بەڵام ئێستاش سنە ڕۆحێکی نوێی مۆسیقا و هونەرە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بە بۆنەی ناساندنی شاری سنە بە شاری داهێنەری مۆسیقا دوێنێ 3ی شوبات بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆککۆماری ئێران و بەرپرسانی شارەکە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی لیژنەکانی پەیوەست بەو ناسناوە بەڕێوەچوو.

لە هەموو جیهان 30 شار وەکوو شاری داهێنەری مۆسیقا ناسراون کە سنەش یەکێک لەوانەیە کە لە لایەن یونێسکۆوە ئەم ناسناوەی پێ بەخشراوە.

لە هەموو جیهان 246 شار ناوی داهێنەرییان پێ بەخشراوە کە لە ئێران شارەکانی ئەسفەهان، ڕەشت، بەندەرعەباس و سنە لە ڕیزی ئەو شارانە دان و سنە وەکوو شاری داهێنەری مۆسیقا ناسراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوردێک لە سوید لەبارەی شەڕی 10ساڵەی مافیاکانەوە دۆکیومێنتارییەک بەرهەمدەهێنێت

کاروان فەرەج، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی باشووری کوردستان دۆکیومێنتارییەک لەسەر شەڕی بەردەوامی گروپە مافیاکانی سوید بەرهەمدەهێنێت، کە ماوەی 10 ساڵە…
زیاتر ببینە

ڕابردوو و ئێستای جلی کوردی
هەڵگرێكی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب بە “نیگاری ڕامبرانت” وەسفیدەكات

لەوەوە کە سۆمەرییەکان لە کۆنترین شارستانییەتی مرۆڤایەتیدا بیپۆشن، تا ئەوەی کە ئەدیبێکی خاوەن خەڵاتی نۆبڵ، ماریۆ بارگاس یۆسا،…
Total
0
Share