مۆزەخانەیەک لە پاشماوە پلاستیکییەکان دەکرێتەوە

پارێزەرانی ژینگە و ئەوانەی سورن لەسەر نەهێشتنی بەرهەمە پلاستیکییەکان لە ئەندەنوسیا، مۆزەخانەیەکیان لە پاشماوە پلاستیکییەکان دروستکردووە، تاوەکو پەیامێک سەبارەت بە پیسی ژینگەی دەوروبەرمان و جیهان لەو ڕێگەیەوە بگەیەنن.

مۆزەخانەکە لە کەشێکی کراوەدا لە گریسیکی ئەندەنوسیا ماوەی سێ مانگە دروستکراوە، مۆزەخانەکە 100 هەزار پارچە پلاستیکی جۆراوجۆری تێدا بەکارهاتووە کەسەرجەمیان لە کەنار دەریا و ڕوبارەکاندا کۆکراونەتەوە.

پارچەیەکی سەرەکیی مۆزەخانەکە پەیکەری خواوەندیی خۆشگوزەرانیی ناوچەکەیە بەناوی “دیوی سری”، جلوبەرگی خواوەندەکە لە زەرفی پلاستیکی پێداویستییەکانی ڕۆژانەی ماڵەوە پێکهاتووە کەتەنها یەکجار بەکاردەهێنرێت.

دامەزرێنەری مۆزەخانەکە دەڵێت، “دەمانەوێت لەم ڕێگەیەوە  بە خەڵک بڵێین کۆتایی بە بەکارهێنانی ئەو کەلوپەلە پلاستیکیانە بهێنن کە بۆ یەکجار بەکاردێن، چونکە ژینگەی دەوروبەرمان پیس دەکات کە ئەویش جارێکی دیکە سەرچاوەی خۆراکمانە”.

کێشی بەکارهێنانی زۆر و پیسبوون بە پاشماوەی پلاستیکی لە ئەندەنوسیا کێشەیەکی گەورەیە و دوای چین دووم وڵاتی جیهان بۆ پیسبوون بە کەلوپەلە پلاستیکییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەناڵێکی فەرەنسی فیلمێکی دۆکیومێنتاری بەناوی ‘کوردستان خەزێنەی میزۆپۆتامیا’ بڵاودەکاتەوە

کەناڵی ئارتی ئەڵمانی-فەرەنسی، فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر شوێنەوارە دێرینەکانی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە تا ئێستا 20%ی…
Total
0
Share