بایدن ئاژەڵی ماڵی دەباتە كۆشكی سپی

پاش 10 ساڵ، جارێكی دیكە كۆشكی سپی لە سەردەمی بایدندا ئاژەڵی ماڵی بەخۆیەوە دەبینێت.

جۆ بایدن كاتێك كاندید كرا بۆ بوون بە سەرۆكی ئەمریكا وتی، ئێستا كاتی ئەوەیە ئاژەڵە ماڵییەكان بگەڕێنەوە كۆشكی سپی، پێشتر ئەوەشی خستبوەڕوو، دوو سەگ لە سەگەكانی دەباتەوە كۆشكی سەرۆكایەتی، ئەوەش پاش ئەوە دێت ئەو كۆشكە زیاتر لە 10 ساڵە ئاژەڵی بەخۆیەوە نەبینیووە، وەك ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز ئاماژەی پێكردووە.

بەڵام لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ فۆكس 5ی ئەمریكی لە واشنتن، هاوسەری جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، ئەگەر بایدن هەڵبژاردنەكان بباتەوە ئەوا ڕێگری ناكات لەوەی ئاژەڵی ماڵی ببەنە كۆشكی سپییەوە، وتوشیەتی، “پێمخۆشە لە ماڵەكەمدا ئاژەڵی تێدا بێت”.

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، پشیلەیەكیش لەلایەن بایدنەوە دەبرێتە كۆشكی سپییەوە لەگەڵ ئاژەڵە ماڵییەكانی دیكە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە لە ماوەی كابینەكەیدا دۆناڵد ترەمپ بڕیاری دا ئاژەڵ نەباتە كۆشكەكەوە.

 

 

بابەتی پێشتر

"نزیکبوو لە 2007 درێسی چێڵسی بپۆشم و لە کۆتا ساتدا هەموو شتێک تێکچوو"

بابەتی دواتر

نهێنی ئاستبەرزی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە تەمەنی 39 ساڵیدا چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share