توێژینەوەیەک جیاوازی “سەر سوڕهێنەر”ی بۆ ماوەیی دانیشتوانی ئێران نیشان دەدات

تیمێکی توێژەرانی نێودەوڵەتی کە توێژەرانی زانکۆی کۆڵنی ئەڵمانیشیان تێدا بووە لە لێکۆڵینەوەیەکدا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە جیاوازی بۆ ماوەیی لەناو هەندێک لە گروپەکانی دانیشتوانی ئێراندا زیاترە لە جیاوازی بۆ ماوەیی دانیشتوویەکی باکوری ئیتاڵیا لەگەڵ بەریتانییەک.

لێکۆڵینەوەکە لەسەر هەزار و 21 کەسی خۆبەخشی دانیشتوانی ئێران کراوە لە هەموو گروپەکان، لەوانە فارس و کورد و عەرەب و لوڕ و بلوچ و تورکمان، دەرکەوتووە کورد و فارسەکان زیاتر لە ڕوی ئەتنیکییەوە نزیکترن تا گروپەکانی دیکە.

توێژەران و زانایان بۆیان دەرکەوت، بۆ نموونە، هەریەک لە گرووپەکانی کورد و فارس لە ناوخۆی خۆیاندا جیاوازیی بۆماوەیییان هەیە “بە ڕێژەیەکی زیاتر لە جیاوازیی بۆماوەیی لە ناو ئەڵمانەکاندا” بەڵام توێژنەوەکە دەڵێت ڕێژەی بۆماوەیی لە ناو کورد و فارسدا بەدرێژایی پێنج هەزار و بگرە 10 هەزار ساڵی ڕابردوو بێ گۆڕان و وەکو خۆی ماوەتەوە.

ئەوەی لەم توێژینەوەیەدا مایەی سەرسووڕمانی زانایان و توێژەران بووە، دەرکەوتووە جیاوازیی بۆماوەیی دانیشتووانی باکوری ئیتاڵیا و بەریتانییەکان زۆر نزیکترە لە جیاوازیی بۆماوەیی نێوان هەندێک لە گرووپەکانی دانیشتووانی ئێران، ئەمە سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا زانست پێی وابووە کە دانیشتووانی ئێران لەوەی هەیە زیاتر لە ڕوی بۆماوەییەوە نزیکن لەیەکدی.”

لە بەشێک لە توێژینەوەکەدا هاتووە، بە درێژایی هەزاران ساڵ گرووپی ئەتنیکیی جۆراوجۆری سەر بە زمانەکانی هندۆئەوروپی و تورکی و عەرەبی ڕوویان لە سەرزەمینەکانی ئێرانی ئەمڕۆ کردووە، بۆیە دانیشتووانی ئەمڕۆی ئێران لە ژمارەیەک زۆر گرووپی ئەتنیکیی جیاواز پێک دێن کە بە ڕێژەی جیاواز ئاوێتەی یەکدی بوون، بۆ نموونە” کوردەکانی ئێران بەیەکداچوونی بۆماوەییی بەهێزیان لەگەڵ فارس و لوڕ و چەند گرووپێکی تردا هەیە کە ئەمەیش نیشانەیە بۆ ڕابردوویەکی هاوبەش و تێکەڵبوونێکی کەم لە ماوەی هەزاران ساڵی ڕابردوودا”.

بابەتی پێشتر

لە ساڵی نوێدا چوار کەسی دیکە لە هەرێم بە ڤایرۆسی کۆرۆنا مردن

بابەتی دواتر

عێراق.. لە یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێدا 11 کەس بە كۆرۆنا مردن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیپلۆماتێكی ئێرانی: دانوستانەكانی ڤیەننا چووەتە كاتژمێرە یەكلاكەرەوەكانەوە

دیپلۆماتێكی ئێرانی ڕایدەگەیەنێت، ئەم كاتژمێرانەی ئێستا لە دانوستانەكانی ڤیەننا “یەكلاكەرەوەن”، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی تەهران تایمز-ی ئێرانی بڵاویكردووەتەوە. دیپلۆماتەكە،…
زیاتر ببینە

بانکی نێودەوڵەتی هۆشداری لە قەیرانێکی گەورەی خۆراک دەدات لە وڵاتانی عەرەبی

بانکی نێودەوڵەتی جەختدەکاتەوە لەوەی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک، نەبوونی ئاسایشی خۆراک لە ناوچەکانی وڵاتانی عەرەبی توندتر دەکات، هەرچەندە مەترسییەکە بۆ…
Total
0
Share