ڤیدیۆ.. منداڵێکی 5 ساڵان هەموو قورئان دەخوێنێتەوە

منداڵێکی تەمەن 5 ساڵان بەناوی عەبدولسەلام ئاکدۆغان لە شاری هەکاری لە باکوری کوردستان لە ڕێگەی باوکییەوە فێردەکرێت کە هەموو قورئان بخوێنێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ئەنادۆڵۆ، “عەبدولسەلام ئاکدۆغان کاتێک تەمەنی چوار ساڵ بووە لەسەر ویستی خۆی لای باوکی فێری خوێندنی قورئان بووە و توانیویەتی هەموو قورئانی پیرۆز خەتم بکات، دواتریش فێری خوێندنەوەی مەولودنامە بووە و بەم توانایەی هەمووانی سەرسام کردووە”.

نوراش ئاکدۆغان-ی باوکی عەبدولسەلام باس لەوە دەکات کە کوڕەکەی بووەتە نموونە بۆ هاوتەمەنەکانی و ڕایگەیاندووە”ئەو هەوڵی خۆی دا و ئێمەش یارمەتیمان دا، تا لە کۆتاییدا قورئانی پیرۆزی خەتم کرد”.

باوکی منداڵەکە وتوشیەتی،  “دوای نزیکەی سێ مانگ فێری خوێندنەوەی مەولودنامە بووە، کاتێک وانەم بە منداڵەکان دەوت ئەویش دەهات و منداڵەکان بە بینی ئەو زیاتر هاندەدران، شانازی بە کوڕەکەمەوە دەکەم، بەردەوام لەگەڵم دێت بۆ مزگەوت و نوێژ، لەوباوەڕەدام کە لە ئایندەدا دەبێتە زانایەکی باش و خزمەت دەکات”.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی بۆردومان کرد

بابەتی دواتر

جۆبایدن لەسەر هێرشەکانی هەولێر و ناوچەی سەوز پەیامێکی بۆ ئێران نارد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share