فوئاد حسێن و هاوتا ئێرانییەكەی كۆبوونەوە

محەمەد جەواد زەریف و فوئاد حسێن

پاش سەردانەكەی بۆ تاران، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی كۆبووەوە.

ئاژانسی میهری ئێرانی ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات بڵاویكردەوە، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران پێشوازی لە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق كرد و لە دیدارێكدا پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و پرسە هاوبەشەكان تاوتوێكرا.

بەیانی ئەمڕۆ فوئاد حسێن گەیشتە تاران و بڕیارە چاویشی بە عەلی شەمخانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران كۆببێتەوە.

چەند مانگێك پێشتریش وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانێكی هاوشێوەی ئەنجامدا و تیایدا لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێرانی كۆبووەوە.

بابەتی پێشتر

قائیمقامییەتی سلێمانی: لە مانگی ڕابردوودا دەستمانگرتووە بەسەر 49 تۆن کاڵای ماوە بەسەرچوودا

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم هاتنی شەپۆلێكی باران و بەفر ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق 41 کەس دیپۆرت دەکاتەوە

لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد، 41 کەس دیپۆرتکرانەوە، بەهۆی ئەوەی پاسپۆرتەکانیان پێچەوانەی یاسای نیشتەجێبوونی عێراق بووە. بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی…
Total
0
Share