لەكۆی 29 كۆمپانیای گشتیی عێراق تەنها دووانیان قازانجیان كردووە

لە كۆی 29 كۆمپانیای سەر بە وەزارەتی پیشەسازیی عێراق تەنها دووانیان لە قازانجدا بوون و پەرلەمانتارێكیش بە سەلمێنەری گەندەڵیی گەورە ناویدەبات.

بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق لە ساڵی 2021دا لە كۆی 29 كۆمپانیای سەر بەو وەزارەتە تەنها دوو كۆمپانیایان لە قازانجدا بوون.

دەشڵێت، 27 كۆمپانیای گشتیی سەر بەو وەزارەتە لە زیاندابوون ئەوەش بە “سەلمێنەری بوونی گەندەڵییەکی گەورەیە لەو وەزارەتەدا” ناودەبات.

بابەتی پێشتر

ئەنفلۆنزای باڵندە بڵاوبووەوە

بابەتی دواتر

لە كەركوك زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share