قائیمقامییەتی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات، ئاماری مانگی کانونی دووەمی کار و سەردانەکانی لیژنەکانی قائیمقامیەتی بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو ئامارە لە ماوەی ئەو مانگەدا 49 تۆن کاڵا و کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو دەستیانبەسەردا گیراوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند، “چوار هەزار و 906 سەردانیان بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان ئەنجامداوە، پسوڵەی سەرپێچییان بۆ 708 شوێن تۆمارکردووە و 465 شوێنیشییان ئاگادارکردووەتەوە”.
لە ئامارەکەدا هاتووە، “به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (14) شوێنیان داخستووە، (2) شوێنیشیان ڕوبه‌ڕووی دادگا كردوەتەوە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، “له مانگی ڕابردوودا لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر (49) تۆن كاڵا و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپ‌دا گرت و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناوبران”.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، له مانگی یه‌كی ساڵی (2021) بڕی پارەی غەرامەکراو بریتییه له (72) ملیۆن و (360) هه‌زار دیناره و به‌پێی یاسا ده‌خرێته‌وه سه‌رداهاتی گشتی.