نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

دوای مانگێک لە دابەزینی بەردەوام، نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و بۆ یەک بەرمیک 80 دۆلاری تێپەڕاندووە.

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 81.31 دۆلار فرۆشرا و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش بە 79.36 دۆلار فرۆشرا.

بەرزبوونەوەی نەوتی خاو پەیوەستە بە بەرزبوونەوەی خواست لەلایەن چین و بەشێک لە وڵاتانی دیکەوە لە چێوەی هەوڵەکانیان بۆ رزگاربوون لە کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، جگە لە بڕیاری سعودییە و دەوڵەتانی ئەندام لە ئۆپیک پڵەس بە کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانیان.

تۆریل بۆسۆنی سەرۆکی بازاڕی نەوتی لە ئاژانستی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، “پێشبینی دەکەین لەگەڵ کەمبوونەوەی رێژەی خستنەڕوو رێژەی خواستیش زیادبکات و نرخی نەوت بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە بە تایبەت لە چارەکی کۆتایی ئەمساڵ”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share