كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێم: هەوڵەكانی ئەمریکا بۆ پشتگیری لە ئارامی و ئاسایشی هەرێم و عێراق بەردەوامدەبن

كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێم رایدەگەیەنێت، “هەوڵەكانی ئەمریکا بۆ پشتگیری لە ئارامی و ئاسایشی هەرێم و عێراق بەردەوامدەبن”.
مارك سترۆ، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان نیگەرانیی خۆی لە هێرشە درۆنییەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر و گیانلەدەستدانی چوار كارمەندی كێڵگەكە دەربڕی و، هێرشەکەی بە *تیر*ۆر*ستی ناوبرد.
مارک سترۆ ئەوەشی وت، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی لە نزیكەوە چاودێری و بەدواداچوونی گۆڕانكارییەكان دەكات و، هەوڵەكانی بۆ پشتگیری لە ئارامی و ئاسایشی هەرێمی كوردستان و رێگرتن لە بەزاندنی سەروەریی خاكی عێراق بەردەوامدەبن.
ئەو وتانەی كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێم ئەمڕۆ لەمیانەی كۆبوونەوەیدا بوو لەگەڵ كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەکالەت، پاش سەردانكردنی بە یاوەری وەفدێك بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە هەولێر.
شەوی هەینیی رابردوو، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و بەو هۆیەوە چوار کرێکار گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان بیانین.
بەهۆی هێرشەکەوە زیانێکی ماددی زۆریش بە کێڵگەکە گەیشت و بووەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم بە بڕی دوو هەزار و 500 مێگاوات.
بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی وەرگرتنی پارەی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک هۆشداری دەدات  

بابەتی دواتر

زیرەكی و تواناكانی سەرسوڕهێنەرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share