شارەوانیی سلێمانی لەبارەی تاپۆكردنی خانووە زیادەرۆكانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەو هاوڵاتییانە ئاگاداردەكاتەوە كە مامەڵەیان پێشكەش بە پارێزگای سلێمانی كردووە بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەرۆِكانیان.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەو هاوڵاتییانەی داواكارییان پێشكەش بە پارێزگای سلێمانی كردبوو بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكانیان مامەڵەكانیان تەواوبووە و لەلایەن لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2019 هەمواركراو و وەڵامی یەكلاكەرەوەیان لەسەر دراوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هاوڵاتییان دەتوانن لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە سەردانی بەشی موڵكایەتی بكەن لە نهۆمی یەكەمی سەرۆكایەتیمان بەمەبەستی زانینی ئەنجامی داواكارییەكانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: رۆژانی هەینی و پشووەکان هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغەیە

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، تاوەکو مانگی تشرینی دووەم، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە چەند شوێنێک قەدەغەیە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share