خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، سێشەممەی خولەکانی ئەوروپا

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ، سێشەممە خول و جامە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامیان دەبێت و چەندین ڕوبەڕوبوونەوەی بەهێز ئەنجامدەدرێن.

لە ئیتاڵیا یاری لوتکەی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ئیتاڵیا لە نێوان یانەکانی ئینتەرمیلان و یوڤانتۆس لە یاریگای جوسێپی میاتزا دەکرێت، براوەی یەکێک لەم دوو زەبەلاحە گەیشتن بە یاری کۆتایی مسۆگەردەکات.

لە ئیسپانیا بەهەمان شێوە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی گرنگی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شا ئەنجامدەدرێت، تیایدا یانەی ئالمیریا بەرانبەر ئیشبیلیە دەوەستێتەوە.

لە ئینگلتەرا دۆخەکە جیاوازە و کێبڕکێکانی هەفتەی 22ی خولی نایابی ئینگلیزی بەردەوامی دەبێت، لە گرنگترینیاندا یانەی وڵڤەرهامپتن میوانداری ئارسیناڵ دەکات و مانچستەر یونایتد لە ئۆڵترافۆرد بەرانبەر ساوزامپتن یاریدەکات.

لە ئەڵمانیاش یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی ئەڵمانیا “دی ئێف بی پوکاڵ” ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا یانەی بوروسیا دۆرتمۆند میوانداری پادێربۆرن دەکات.

 

کۆپا ئیتاڵیا (نیوەی کۆتایی)

ئینتەرمیلان – یوڤانتۆس (10:45)

 

کۆپا دێل رێ (چارەکی کۆتایی)

ئالمیریا – ئیشبیلیە (11:00)

 

پریمەرلیگ (هەفتەی 22)

شیفێڵد یونایتد – وێست برۆمیچ ئالبیۆن (9:00)

وڵڤەرهامپتن – ئارسیناڵ (9:00)

مانچستەر یونایتد – ساوزامپتن (11:15)

نیوکاسڵ – کریستاڵ پاڵاس (11:15)

 

دی ئێف بی پوکاڵ (قۆناغی 16)

ڕۆت ڤایس ئیسن – بایەرلیڤەرکوزن (8:30)

هولشتاین کیل – دارمشتادت (8:30)

ڤێردەربریمەن – گروتەر فورت (10:45)

دۆرتمۆند – پادێربۆرن (10:45)

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

سوارێز و مێسی.. جەنگی هاوڕێکان بۆ خەڵاتی "پیچیچی"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دی لێخت جێگەی ڕودیگێر دەگرێتەوە؟

ماتیس دی لێخت، بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی یوڤانتۆس دەیەوێت ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە و سەرچاوەکان ئاماژە بە هەوڵەکانی چێڵسی دەکەن.…
Total
0
Share